ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەکانی ئەفغانستان ئاشکراکرا

ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەکانی ئەفغانستان ئاشکراکرا

پەیامی کورد... ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەکانی ئەفغانستان ئاشکراکرا

بەپێی دوایین ئامارەکان لە ئەنجامی ئەو سێ بومەلەرزەیەی دوێنێ شەممە ئەفغانستانیان هەژاند زیاتر لە هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە

بیلال کەریمی وتەبێژی حکومەتی ئەفغانستان رایگەیاند، بەداخەوە ئاماری قوربانییان زۆر بەرزن، تا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە هەزار کەسی تێپەڕاندووە.

بومەلەرزەکان لە ناوچەی زنداجانی سەر بە هەرێمی هەرات بە گوڕی 6.3 روویانداوە و جگە لە زیانە گیانییەکان دەیان خانووش رووخاون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە