سنه/ چالاکێکی ژن سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا

سنه/ چالاکێکی ژن سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا

پەیامی کورد … سنه/ چالاکێکی ژن سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا

 

چالاکێکی ژنی کورد لە سنە لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردستانی سزای بەندکرانی بۆ دەرکرا.

 

بە گوێرەی راپۆرتێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە رۆژانی رابردوودا فەرانەک جەمشیدی، خەڵکی سنە و  چالاکی ژینگەپارێز، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنەوە حوکمی ٤ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

 

ئەو حوکمە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردستانی دژبەری ئێران و لە لایەن دادوەر سەعیدی دەر کراوە. حوکمەکە رۆژی سێشەممە ١٤ی رێبەندان ( ٢ی فێوریە) بە شێوەی فەرمی بە پارێزەری فەرانەک جەمشیدی راگەیەندراوە.

 

فەرانەک جەمشیدی ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕی ١٣٩٩ (٢٨ی ژوئەنی ٢٠٢٠) لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر و دوای چوار مانگ و نیو بەندکران بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی هەتا کۆتایی قۆناغەکانی پێڕاگەیشتن بە دۆسیەکەی، ئازاد کرابوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە