ڕۆژهەڵاتی کوردستان/ لە ١٠ ڕۆژدا ٤ مێرمنداڵ خۆیان کوشتووە

ڕۆژهەڵاتی کوردستان/ لە ١٠ ڕۆژدا ٤ مێرمنداڵ خۆیان کوشتووە

پەیامی کورد … ڕۆژهەڵاتی کوردستان/ لە ١٠ ڕۆژدا ٤ مێرمنداڵ خۆیان کوشتووە

لە ماوەی کەمتر لە ١٠ ڕۆژدا لانیکەم ٤ مێرمنداڵ لە شارەکانی ئورمیە، مەهاباد و سەقز هەوڵی خۆکوشتنیان داوە و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی بەفرانبار (٩ی ژانویەی ٢٠٢١)، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی ئورمیە بە ناوی محەمەد غەفاری لە سەیرانگای بەند لە شاری ئورمیە بە هۆی کێشەی خێزانییەوە بە چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی بەفرانبار (٥ی ژانویە)، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە شاری سەقز بە ناوی بورهان ئاهەنی بە هۆی کێشەی خێزانییەوە لەرێگای خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی دووشەممە ١٣ی بەفرانبار مێرمنداڵێکی تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی مەهاباد بە ناوی سەردار حوسێنی بە هۆی کێشەی خێزانی و بە چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەروەها، ڕۆژی یەکشەممە محەمەد قزڵباش تەمەن ١٧ سال و خەڵکی ئورمیە لە ڕێگای خواردنی حەبی برنج کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. هۆکاری خۆکوشتنی ئەم مێرمنداڵە کێشەی خێزانی ڕاگەیەندراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢١ی زایینی لانیکەم ٥٢ مێرمنداڵی ژێر ١٨ ساڵ (٢٩ کچ و ٢٣ کوڕ) لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی ١١ کەسیان ژێر ١٤ ساڵ بوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە