پەیامی کورد ... کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند : رێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی لەپێناو بەرژەوەندی خەڵکە و ئومێدی زۆریشمان بە رێککەوتنەکە هەیە.
جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی، له لێدوانێك بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن، له په‌راوێزی به‌ڕێوه‌چوونی شه‌شه‌مین دیداری سلێمانی، گوتی: "یەکێتی پابەندی سەرجەم خاڵەکانی رێککەوتنەکە دەبێت".
كۆسره‌ت ره‌سووڵ، ئاماژەی بەوەشدا، لێژنەکان دوای دەستبەکاربوونیان دەست بە جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێککەوتننامەکە دەکەن.
رۆژی دووشه‌ممه، 4ی ئاداری 2019، پارتی و یه‌كێتی له شاری هه‌ولێر رێككه‌وتنێكیان واژووكرد و بڕیاره به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، پرسه‌كانی نێوانییان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە