پەیامی کورد ... کاتی هەناردەکردنی بوودجە هەرێمی کوردستان لە بەغداوە ئاشکرا دەکرێت
بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لیژنەیەك درووست كراوە و سەرقاڵی ئەوەیە پڕۆژەیاسایەك ئامادە بكات، بۆ ئەوەی دوای جەژن رەوانەی پەرلەمانی بكات و بۆ پشكی هەرێمیش گەیشتوونەتە ئەنجامی باش.
د. ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند : "دوای پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق، لیژنەیەك لە وەزارەتی دارایی درووست كراوە، بۆ ئەوەی پڕۆژەیاسایەك بۆ ماوەی شەش مانگی ئەمساڵ ئامادە بكات و دوای جەژنی ڕەمەزان ڕەوانەی پەرلەمانی بكات، تا دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بكرێت".
بڕیاردەری لیژنەی دارایی گوتیشی: "بۆ پشكی هەرێمی كوردستان و ئەو رێككەوتنەی لە نێوان هەرێم و بەغدا لە ڕابردوودا كراوە، پرسێكی سیاسییە و گفتوگۆش لە نێوان هەرێم و بەغدا كراوە و ئەنجامی باشی هەبووە، بۆیە چاوەڕێ دەكرێت بگەنە ئەنجامێك".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە