پەیامی کورد ... ئەو كه‌سانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان تووشی نه‌خۆشی كۆرۆنا ده‌بن به‌رده‌وام له‌چاكبوونه‌وه دان و تاوه‌كو ئێستاش ٥١ كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه، وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ڵێ، دۆخی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنترۆڵدایه و هه‌موو رێكاره‌كانیان گرتۆته‌به‌ر، بۆیه رێنماییه‌كان تاڕاده‌یه‌كی باش جێبه‌جێ ده‌كرێن.
به‌پێی دوایین راگه‌یندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تائێستا ١٢١ كه‌س تووشی نه‌خۆشی كۆرۆنا بوون كه ٢ حاڵه‌تی مردن و ٥١ كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆش ٩ حاڵه‌تی نوێ تۆمار كراون کە هه‌شتیان له هه‌ولێر و یه‌كێك له سلێمانییە.
وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، د. سامان به‌رزنجی، ڕایگەیاند : "دۆخی هه‌رێمی كوردستان تاراده‌یه‌كی باش له‌ژێر كۆنترۆڵ دایه‌و پێویسته رێكاره‌كان تووندتر بێت و رێكاری زیاتر بگیرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک پارێزراوبێت و پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن.
به‌رزنجی گوتیشی، "دۆخی خه‌ڵكی سێبیرنیش زۆر باشه و به‌رده‌وام پشكنینیان بۆ ده‌كرێت و له‌كه‌رەنتینه دان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە