پەیامی کورد ... یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان راگەیندراوێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، پیرۆزبایی هاتنەوە رەمەزان لە موسڵمانان دەکەن و داوا دەکەن پابەندی رێنماییەکانی خۆپارێزی بن و رەچاوی سەلامەتی گیانی یەکتر بکەن، هەروەها بەهاناوەچوون بۆ هەژاران بکرێت بە بنەما و لێبوردەیی و بەخشندەیی زیاتر بایەخ پێ بدەین.
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لەراگەێندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، به بۆنهی هاتنهوهی مانگی رهمهزانی پیرۆزهوه، پیرۆزبایی ئاراستهی سهرجهم موسڵمانان بهگشتی و خهڵكی كوردستان به تایبهتی دهكهن و ئەم مانگە دەرفەتێکی تایبەتە بۆ خواپەرستی و نزاو لێبووردەیی و پاکبوونەوەو ئەنجامدانی کارو هەنگاوی خێرو چاکە.
ئەوەش هاتووە، لە کاتێکدا پێشوازی لەو مانگە بەخێرە دەکەین، کە هێشتا ڤیرووسی کۆرۆنا لە هەڵکشان دایەو زۆرێک لە خۆشەویستانمان بەو هۆیەوە دەبنە قوربانی، بۆیە لەروانگەی هەستی بەرپرسیاریەتی و ئیمانی و ئینسانیەوە داوا لە سەرجەم هاووڵاتیان بەگشتی و موسڵمانان بەتایبەتی دەکەین، کە پابەندی رێنماییەکانی خۆپارێزی بن و رەچاوی سەلامەتی گیانی یەکتر بکەن، ئەمە خواست و بنەمایەکی گرینگی ئایینی ئیسلامە کە زیان بە یەکتر نەگەیێنین.
یەکێتی زانایان داوا دەکات هەموان بەگیانی برایانەو هەستی مرۆییەوە رێز لەو مانگە بگرن و دەستی هاوکاری و کۆمەكی و کارئاسانی و بەهاناوەچوون بۆ هەژاران درێژ بکەین و لێبووردەیی و بەخشندەیی زیاتر بایەخ پێ بدەن، لەهەمانکاتیشدا دەخوازین حکومەت چاودێری گرانبوونی کاڵاکان بکات و برا بازرگان و دوکاندارەکانیش رەچاوی دۆخ و گوزەرانی خەڵک بکەن، نەک بە گرانکردنی کاڵاو کەل و پەل و خواردەمەنیەکان بازاڕو مانگی رەمەزان ئیستیغلال بکرێت.
ئەوەشی خستوتەڕوو، گرینگە لهپێناو گهیشتن به رهزامهندی خواو پاكبوونهوه له تاوان و ههستی دینداری، ماڵەکانمان ئاوەدان بکەینەوەو بەنیەت و ئیخلاسەوە لە پێشوازی و خزمەتی مانگی قورئانی پیرۆز دابین و نزای خێرو سەلامەتی و نەمانی ئەم نەخۆشی و ناخۆشیە لەخوای گەروە بخوازین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە