پەیامی کورد ... عیراق/ ٥٧ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار هەزار و ٧٢٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و سێ هەزار و ٦٨٢ چاکبوونەوە تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی ئەیلوول، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا چوار هەزار و ٧٢٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و سێ هەزار و ٦٨٢ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، لەو ماوەیەدا، ٥٧ کەس بە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە