شەوی رابردوو لەگەڕەکی حووڕییەی شاری کەرکووک، هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد و دووبرایان بە ناوەکانی عومەر عەزیز و ئاکام عەزیز رفاند و تائێستاش چارەنووسیان نادیارە.
یەکێک لە ڕفێنراوەکان خاوەن کلینیکی پزیشکییە و کارمەندی نەخۆشخانەی ئازادییە ئەوی تریان پێشووتر پاسەوانی دکتۆر نەجمەدین كهریم بووە و دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە وازی هێناوە.
جگە لە ڕفاندنی ئەو دووبرایە سووکایەتییەکی زۆریش بەخێزان و کەسووکاریان کراوەو بە شەق و زللـە لە برایەکیشیان داوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە