پەیامی کورد … ١١ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستی هه‌رێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا هه‌زاروو 994 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونه.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 1 ی ئه‌یلولی 2021 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست پەیامی کورد كه‌وتووه نوێترین ئاماری نوێی تایبه‌ت به توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و رایگەیاند " له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 12 هه‌زار و 663 پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه، ده‌ره‌نجام هه‌زارو 994 کەسی دیكه تووشی کۆرۆنا بوون 2 هه‌زاروو 390 کەسیش چاکبوونەتەوە و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه".
ته‌ندروستی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 11 توشبووی كۆرۆنا له هه‌رێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە