پەیامی کورد ... عێراق/ ٧٧ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا سێ هه‌زار و ٨٣٤ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراون و ٧٧ تووشبووی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢٩ی ئاب وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ڕایگەیاند، سێ هه‌زار و ٨٣٤ تووشبووی نوێ له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا تۆماركراون به‌و پێیه‌ش كۆی گشتی تووشبووان گه‌یشته ٢٢٧ هه‌زار و ٤٤٦ كه‌س.
هه‌ربه‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه، له‌و ماوه‌یه‌دا ٧٧ تووشبووی دیكه له سه‌ره‌تاسه‌ری عیراق گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌ش ئاماری گشتی گیانله‌ده‌ستدان به نه‌خۆشیه‌كه بۆ ٦ هه‌زار و ٨٩١ كه‌س به‌زبۆوه.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، هه‌ر له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا چوار هه‌زار و ١٤٦ كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه، به‌و پێیه تائێستا ١٦٩ هه‌زار و ٢٠ تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە