١٢ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

١٢ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

پەیامی کورد... ١٢ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٩٤٣ کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

ئەمڕۆ چوار شەممە ١٦ ی شوباتی ٢٠٢٢ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست (پەیامی کورد) کەوتووە نوێترین ئاماری نوێی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند " لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٦ هەزار و ٧٠٠ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٩٤٣ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون هەزار و ٥٥٤ کەسیش چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێ هێشتووە".

تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٢ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە