پەیامی کورد ... ٩ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ١١٨ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆمار كراون و ٩ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە كە ١١٨ كەس تووشبوون و ٢٧٠ تووشبووش چاكبوونەوە و ٩ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
هەر بەپێی ئامارەكە كۆی تووشبووان گەیشتە ١٠٢ هەزارو ٨٢٧ كەس، ٦٩ هەزارو ٥١ تووشبووش چاكبوونەوە و ٣هەزار و ٣٧٥ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە