٣ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

٣ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

پەیامی کورد ... ٣ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

 

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی کوردستان  لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٢٣ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا و ٢١٧ تووشبووش چاكبوونەوە.

 

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە كە ١٢٣ تووشبووی نوێ تۆماركراون (١٦ هەولێر، ٣٨ سلێمانی، ٦٧ دهۆك، ٢ گەرمیان)، ٢١٧ تووشبووش چاكبوونەوە (١٠٨ هەولێر، ١٠ سلێمانی، ٨٤ دهۆك، ١ هەڵەبجە، ١٤ گەرمیان)، ٣ تووشبوش گیانیان لەدەستداوە (١ هەولێر، ١ سلێمانی، ١ دهۆك).

 

هەر بەپێی ئامارەكە تائێستا ١٠٣ و ٢٢٢ تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراون، لەو ژمارەیە ٦٩ هەزار و ٩٦٧ تووشبوو چاكبوونەوە و ٣ هەزار و ٣٨٣ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە