پەیامی کورد … ئەڵمانیا داوا لە هاوڵاتیانی دەكات ئەفغانستان جێبهێڵن
ئەڵمانیا داوای لە هاوڵاتیانی خۆی كرد بە زووترین كات بەهۆی خراپی باری ئەسایشییەوە ئەفغانستان بەجێبێڵن.
چەكدارانی تاڵیبان دەستیان بەسەر شاری ستراتیژی غەزنیدا گرت كە (150) كیلۆمەتر لەكابۆلی پایتەختەوە دوورە.
دەست بەسەرداگرتنی ئەو شارە دوای چەندان ڕووبەڕووبوونەوەی سەخت دێت، لە كاتێكدا كە گروپی ئیسلامی فەرمانڕەوایەتیەكی هاوبەشیان لەگەڵ حكومەت لەشارەكەدا هەبووە.
پێشرەوی خێرای تاڵیبان و توندوتیژییەكانیش، ناڕەزایی زۆرێك لەئەفغانییەكانی بەدوای خۆیدا هێنا لەسەر بڕیاری جۆو بایدنی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كشانەوەی سەربازانی ئەمریكا، هەروەها جێهێشتنی حكومەت تا بە تەنیا ئەو شەڕانە بكات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە ماڵپەڕەكەی بڵاویكردۆتەوە، داوایەكی ڕژد لە هاوڵاتیانی ئەڵمانی دەكات تا لە نزیكترین دەرفەتدا ئەفغانستان جێبهێڵن بەپێی ئەو گەشتانەی بەرنامەیان بۆ داندراوە.
ئەڵمانیا دووەم گەورەترین هێزی سەربازی لە ئەفغانستان هەبوو لە دوای ئەمریكا، وە لە شەڕەكانی كوندزدا بەبەراورد بە هەر شوێنێكی تر لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە زۆرترین ژمارەی سەربازانی لە دەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە