بەپەلە ... ئاراس شێخ جەنگی دانی بە تاوانەکەی لاهوور دا نا بۆ ڕادەستکردنەوەی " شەهید موستەفا سەلیمی " بە ئێران

بەپەلە    ...    ئاراس شێخ جەنگی دانی بە تاوانەکەی لاهوور دا نا بۆ ڕادەستکردنەوەی " شەهید موستەفا سەلیمی " بە ئێران

پەیامی کورد     ...    ئاراس شێخ جنگی ئێمە مستەفا سەلیمی مان ڕادەستی 
ئێران کردەوە

ده‌قی راگه‌ێنراوه‌كه‌...

سڵاو ڕێز بۆ ھەموو ھاوڕێیان

ئەگەر چی بەپێویستم نەزانی ھیچ دەربارەی بابەتی بەڕێز مستەفا سەلیمی و ڕادەستکردنەوەی بڵێم بەڵام ئەو ھەموولێکدانەوە خوار و خێچ و ناپەسەندانەوە ناچاری کردم چەند ڕاستیەک بڵێم.

ئێمە و کۆماری ئیسلامی ئێران ھاوسنوورین و ناکرێت ئێمە شەڕی ڕاستەوخۆ دژی وڵاتێکی وا بەھێز ڕابگەیەنین کەواتە دۆستایەتی باشترە لە شەڕێک کە پێت نەکرێت،کاتێک مستەفا سەلیمی ھاتە شاری پێنجوێن و بۆ پشکنینی کۆرۆنا لەلایەن ئاساییشەوە دەبرێت، بەندە و کاک لاھوری برام و کاک پۆڵاد و کاک جەلال شێخ ناجی لەماڵی ئێمە دانیشتبووین کاتێک کاک وەستا حەسەن پەیوەندی پێوەکردین دەربارەی دەستگیرکردنی زیندانیەکی ھەڵھاتوو، ھەر ڕاستەوخۆ بۆ زانینی ھۆکاری زیندانی ئەو بەڕێزە پەیوەندیمان بە نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کرد و پێیان گوتین: بەڵێ ئەو زیندانیە تاوانبارە بەکوشتنی ٢سەربازی ئێمە و سوپاستان دەکەین بۆمان بگێڕنەوە.لەڕاستیدا ھەر کام لە ئێوە لە شوێنی ئێمە بونایە ھەمان کارتان دەکرد.ھیچ پێویست ناکات بابەتەکە تێکەڵ بەبابەتی نەتەوەیی بکەن.پێشمەرگە ئەوانەن کە لەکەمپەکاندان،ئەوەی نێردراوەتەوە بۆ ئێران تەنھا تاوانبارێک بووە،ئێمە بە پاراستن و جێکردنەوەی حزبەکانی ڕۆژھەڵات دڵسۆزی خۆمان بۆ نەتەوەکەمان سەلماندووە،خەڵکیش بەناردنی کوڕی کورد بۆ لیبیا کەسایەتی خۆیان نیشان دەدەن.

لەگەڵ ڕێزم دا

ئاراس شێخ جەنگی

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە