پەیامی کورد ... وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی له‌باره‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ڤیرووسی كۆرۆنا ده‌ركرد و رایگه‌یاند، بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌سبه‌ینێ شه‌ممه‌وه تا ١٠ی ئایاری ٢٠٢٠ درێژده‌كرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه واژووی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی له‌سه‌ره بڕیاردراوه، ڕاگرتنی هاتووچۆ له‌ته‌واوی پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی راپه‌ڕین و گه‌رمیان و گشت یه‌كه ئیدارییه‌كان له ٢ی ئه‌م مانگه‌وه تا ١٠ی ئایار درێژبكرێته‌وه.
رێگه بده‌ن به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه پێویستن بۆ هاووڵاتیان به‌تایبه‌ت
هه‌ر به‌گوێره‌ی نووسراوه‌كه، ده‌سه‌ڵات ده‌درێته پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره سه‌ربه‌خۆكان له‌كاتژمێر ١٢:٠٠ی شه‌و تا ٧:٠٠ی ئێواره، رێگه بده‌ن به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه پێویستن بۆ هاوڵاتیان به‌تایبه‌ت نانه‌واخانه‌كان كه له‌كاتژمێر ١٢:٠٠ی شه‌و تا ٤:٠٠ی به‌یانی كراوه ده‌بن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه، "له‌كاتژمێر ٧:٠٠ی ئێواره تا ١٢:٠٠ی شه‌و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌واوی جێ به‌جێ ده‌كرێت".
.jpg)


هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە