سەرۆکی پێشوو بەرازیل سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا

سەرۆکی پێشوو بەرازیل سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا

 


پەیامی کورد... سەرۆکی پێشوو بەرازیل سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا


دادگای وڵاتی بەڕازیل سزای هەشت ساڵ زیندانی بەسەر سەرۆکی پێشووتری وڵاتەکەیدا سەپاند بەهۆی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەوە.



بە گوێرەی بڵاوکراوەی میدیاکانی بەڕازیل، فرناندۆ کۆلۆر سەرۆکی پێشووتری بەڕازیل کە لە ساڵی ١٩٩٠- ١٩٩٢ سەرۆکی ئەو وڵاتە بووە بەتۆمەتی گەندەڵی و خراپبەکارهێنانی دەسەڵات بۆ ماوەی هەشت ساڵ و ١٠ مانگ سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا.


میدیاکان ئاماژەیان بەوەکردووە، سەرۆکی پێشووتری بەڕازیل بڕی سێ ملیۆن یۆرۆ بەرتیلی وەرگرتووە و هەژموونی سیاسی بۆ ئەنجامدانی گرێبەستەکان بەکارهێناوە و لە بەرامبەردا پارەی وەرگرتووە.

ئەوەش هاتووە، بەپێی ئاماری فەرمانگەی داواکاری گشتی نزیکەی چل جار پارەی وەرگرتووە بۆ ئەنجام دانی ئەو گرێبەستانە.

ئەوە لە کاتێکدایە، هەر لە مانگی ئایاردا نیکۆلا سارکۆزی سەرۆکی پێشووتری فەڕەنسا بەهۆی ئاشکرابوونی لە ئەنجامدانی گەندەڵی لەو کاتەی سەرۆکی وڵات بووە؛ سزای سێ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێندرا.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە