کوژران و بریندار بوونی ۱۵ کۆڵبەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

کوژران و بریندار بوونی ۱۵ کۆڵبەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی کورد ... کوژران و بریندار بوونی ۱۵ کۆڵبەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

 

 لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانیکەم ۱۵ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی چەکدارانی ئێرانی و تورک کوژراون و یان بریندار بوون.

 

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ دا، لانیکەم ۱۵ کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٨٧٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا بووە.

 

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ٤ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ١١ کۆڵبەریش بریندار بوون. زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگاکانی سنە و ئورمیە تۆمار کراوە کە هەر کامەیان ٦ حاڵەت بووە.

 

هەروەها، دوو کۆڵبەریش کە برا بوون بە تەقەی هێزەکانی تورکیا بوونەتە قوربانی.

 

چۆنێتی کوژران یان بریندار بوون

تەقەی ڕاستەوخۆ : ١٣ حاڵەت (٣ کوژراو و ١٠ بریندار) کە دەکاتە ٨٧٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

ڕووداوی هاتووچۆ: ١ حاڵەت (١ کوژراو ) کە دەکاتە ۶.۵٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

لێدان و کوتان: ١ حاڵەت (١ بریندار) کە دەکاتەن ۶.۵٪ی کۆی حاڵەتەکان

 

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای ئورمیە: ٦ حاڵەت ( ٢ کوژراو ٤ بریندار).

پارێزگای سنە: ٦ حاڵەت ( ٢ کوژراو و ٤ بریندار ).

پارێزگای کرماشان: ٣ حاڵەت ( ٣ بریندار ).

 

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە