ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای ڕێکخراوی خێرخوازی LDS ی ئەمریکی کرد.
سەرۆکی حکوومەت، سوپاسی ڕێکخراوی LDSی کرد کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا، بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای خێرخوازی بارزانی ، چەندین پڕۆژەی هاوبەشیان بۆ هاوکاریکردنی ئاوارە و پەنابەران و خەڵکی هەژار و کەم دەرامەت لە کوردستان، ئەنجام داوە.
شاندی ڕێکخراوی LDS ، ستایشی هەرێمی کوردستانیان کرد کە وێڕای دۆخی سەختی ئابووری، بەردەوامە لە میوانداریکردنی زیاتر لە ملیۆنێک ئاوارە و پەنابەر لە پێکهاتە جیاوازەکاندا .
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، جەخت لە گرینگی هاوکاریکردن و زەمینەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی شنگال بۆ شوێنەکانیان کرایەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە