بە گوێره‌ی ڕاپرسییه‌ك، كه سه‌نته‌ری عێراقی، بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی ئه‌نجامی داوه، له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه ئەمڕۆ 12ی ئایار ئه‌نجام ده‌درێت، پێشبینی ده‌كرێت لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان 22-27 كورسی به‌ده‌ست بهێنێت، به‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كێك له چوار لیسته گه‌وره‌كه‌ی په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق.
به گوێره‌ی ڕاپرسییه‌كه، ئه‌م چوار لیسته‌ی ده‌بنه هێزی گه‌وره‌ی عێراق، بریتین له هاوپه‌یمانی نه‌سر، به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بادی، پێشبینی ده‌كرێت 55 كورسی به‌ده‌ست بهێنێت، هاوپه‌یمانی سائیرون، به سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در و شیوعییه‌كان، پێشبینی به‌ده‌ستهێنانی 30 كورسی ده‌كرێت، هاوپه‌یمانی قه‌راری عێراقی، به سه‌رۆكایه‌تی خه‌میس خه‌نجه‌ر، پێشبینی ده‌كرێت 30 كورسی به‌ده‌ستبهێنێت.
دواتریش هه‌ردوو لیستی پارتی و ده‌وڵه‌تی یاسا، به چواره‌م لیست دێن، كه پێشبینی ده‌كرێت، 22 تا 27 كورسی به‌ده‌ست بهێنن.
حزب و لیسته مامناوه‌نده‌كانی هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق پێشبینی ده‌كرێت یه‌كێتی 8 كورسی، هاوپه‌یمانی 8 كورسی و گۆڕانیش 7 كورسی به‌ده‌ستبهێنێت.
به گوێره‌ی ڕاپرسییه‌كه، هه‌ریه‌ك له یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی ئیسلامی، 1-3 كورسی به‌ده‌ست بهێنن، نه‌وه‌ی نوێش 1-2 كورسی به‌ده‌ست بهێنێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە