پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی ئێران لێدوانه‌كانی حكوومه‌ته‌كه‌ی ترامپ و ڕاپۆرته‌كانی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌و ووڵاته دژ بە یەک ناو دەبات ..
محه‌مه‌د جه‌واد زەریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران لە هەڵسەنگاندنێکدا سەبارەت بە ئەمریکا ڕایگەیاند، “ڕاپۆرتی ده‌زگاكانی هه‌واڵگری ئه‌مریكا، بانگه‌شه‌كانی ترامپ، لایه‌نگرانی جه‌نگ له‌ناو حكوومه‌ته‌كه‌یدا و ئیسرائیلییه‌كان دژبه یه‌كن”.
زەریف لە بڵاوکراوەیەکدا لە لاپەڕەی تایبەتی و کۆمەڵایەتی خۆی دا لێدوانه‌كانی جۆن بۆڵتۆن، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی و دان كۆئاتس، به‌ڕێوبه‌ری هه‌واڵگری نیشتمانی ئه‌مریكا-ی دەرباره‌ی ئێران وه‌بیرهێنایه‌وه و هەوڵەکانی ناو حكوومه‌ته‌كه‌ی ترامپ-ی بە دژبه یه‌ك بوون تۆمه‌تبار كرد.
له بڵاوكراوه‌كه‌یدا محه‌مه‌د جه‌واد زەریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاندووە : ئه‌وه زۆر نامۆیه و ڕه‌وشێكه پێشتر ڕووینه‌داوه. ده‌بێت ترامپ پێش ئه‌وه‌ی شتێك به یه‌كیتی ئه‌ورووپا ڕابگەنێت بە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به‌رپرسانی پێشووی ئه‌مریكا بڵێت گوێ له‌و ووتانه بگرن كه ئه‌وان كردوویانه”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە