لە دوێنی شەوەوە شەڕڤانان توانیان دوو کیلومەتر سوپای تورکیا لە عەفرین دوور بخەنەوە ، ئێستا تورکیا لە ٤ کیلومەتری عەفریندا جێگیرە و هەر ئەمڕۆ ١١ سەربازی تورک کوژراون . بە پێی ئامارەکان لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا تا ئێستا ٤٥٠ سەربازی تورک لە هەرێمە جیاکانی شەڕی عەفرین کوژراون .
هەروەها ڕژیمی تورکیا سەرچاوەی ئاوی عەفرینی بۆردوومان کردووە .
لە ئێوارەی دوێنێ شەممە 10ی ئاداری 2018ەوە سووپای توركیا و هاوپەیمانەكانی لە ئۆپۆزسیۆنی سووریا گەیشتوونە نزیك شاری عەفرین و بە گوتەی دەسەڵاتدارانی كانتۆنی عەفرین و رۆژئاوای كوردستان نزیكەی ملیۆنێك هاووڵاتی لە پێش هەڕەشەی كۆمەڵكوژكردندان، سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستانیش دەڵێت “هیچمان بۆ عەفرین پێ ناكرێت”.
بە هۆی سەختی بارودۆخی عەفرین کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە بانگی ڕاپەڕینی سەرانسەری بۆ خاوەنداریەتی لە عەفرین دەکات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە