وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئهمرِۆ شاندێكی ته‌كنیكی و هونه‌ری له به‌غداوه بگه‌نه هه‌ولێر بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كان .
سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له په‌ڕاوێزی به‌شداریكردن له كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م پێشانگای پیشه‌سازی و كه‌لوپه‌لی توركی ڕایگه‌یاند : بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ، بڕیاره ئه‌مرۆ شاندێكی ته‌كنیكی بگه‌نه هه‌ولێر قسه له‌سه‌ر كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكرێ وه‌ك بابه‌تی ماده‌ی 140 و مووچه و بواری سه‌ربازی فرۆكه‌خانه.
راشیگەیاند: ئه‌و شانده‌ی ئه‌مرۆ به‌تایبه‌ت قه‌سه له سه‌ر كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كان ده‌كات چونكه حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌لێنی دابوو پێش جه‌ژنی نه‌ورۆز فرۆكه‌خانه‌كان بكاته‌وه بۆیه به‌تایبه‌ت گفتوگۆ له‌سه‌ر لایه‌نی هونه‌ری و ته‌كنیكی كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كان ده‌كرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە