پەیامی کورد ... گانتس و ناتانیاهوو یەکتر تاوانبار دەکەن
یەکتر تاوانبارکردنی ناتانیاهوو و گانتس دەربارەی شکست لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کۆرۆنا .
لەگەڵ شکستی دووهەمی ئیسرائیل لە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ ڤیرووسی کۆرۆنا و هەروەها زیادبوونی ناڕەزاییەتییەکان لە دژی ناتانیاهوو ، ئاڵۆزییەکانی نێوان سەرۆکوەزیرانی ئەم ووڵاتە لەگەڵ وەزیری شەڕی ئەوان زیاتر بووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک میسیاکانی ئیسرائیل ڕاپۆرتیاندا کە تاوانگەلێک کە لە لایەن هاوپەیمانی شین - سپی یەوە و هەروەها ڕابەری ئەوان بێنی گانتس ەوە لە زمانی سەرچاوەیەکی پلەباڵا لەم حزبە خراوەتە بەرباس و ئەوان ناتانیاهوویان بەم کارە تاوانبار کرد بەوەی کە پێداگری دەکات بە تاکڕەوی کاروبارەکانی ئیدارە بکات و بە ئەرتەش و وەزارەتی شەڕ ئیزنی بەرپرسیاریەتی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کۆرۆنا نادات ، ئەو بەرپرسیاری شکستی دەوڵەتە لە بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ کۆرۆنا دا .
لە بەرامبەر دا هائارتس لە یەکێک لە سەرچاوەگەلی پلە باڵای خۆی لە حزبی لیکوود ڕایگەیاندووە کە ناتانیاهوو لە گانتس و حزبەکەی ئەو زۆر تۆڕەیە ، چوونکە بە بروای ئەو ئەوان بە شێوەی ئەنقەست و بۆ بابەتگەلی گرووپی و سیاسی خۆیان ، هەنگاوگەلی باش و جێگای بایەخیان بۆ ڕاوەستاندنی کۆرۆنا و ڕزگار کردنی گیانی هەزاران کەس بێ هیوا هێشتووەتەوە .
ئە سەرچاوەیە " گانتس و حزبەکەی بە نابەرپرسیاریەتی تاوانبار کرد کە ئەمە بێ چوون و گەڕانەوە دەبێتە هۆکاری داخستنی ئیسرائیل بە یەکجاری و زەرەر و زیانی ئابووری زۆر بەهێز دەکەوێتە سەر شانی ئەوان . "
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە