پەیامی کورد ... زانایەکی فیزیازان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتی زانستی هێرتزبێرگ ی کەنەدا وەردەگرێت
▪️ بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان پڕۆفیسۆر ئیبراهیم کەریمی خەڵکی شاری سەقز سەر بە پارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە دانیشتووی کەنەدایە ، لە پەیامێکی تویتەریدا بڵاوی کردووەتەوە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی بەفرانبار بەرامبەر بە ٢٢ی دێسەمبەری ٢٠٢٠ لە لایەن ڕێکخراوی فیزیاپیشەکانی کەنەداوە ، خەڵاتی هێرتزبێرگی پێ دەبەخشرێت
پڕۆفیسۆر کەریمی یەکەمین بیرمەندی فیزیای کوردە کە خاوەنی مەقالەیە لە گرینگترین گۆڤاری زانستی جیهان دا .کەریمی یەکێک لە ناسراوترین و کارامەترین فیزیاناسانی کەنەدا هەژمار دەکرێت

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە