دەست بەسەرکردنی تووندوتیژانەی هاووڵاتییەکی کورد و گواستنەوەی بۆ شوێنێکی نادیار

دەست بەسەرکردنی تووندوتیژانەی هاووڵاتییەکی کورد و گواستنەوەی بۆ شوێنێکی نادیار

PeyamaKurd - دەست بەسەرکردنی تووندوتیژانەی هاووڵاتییەکی کورد و گواستنەوەی بۆ شوێنێکی نادیار


عەبدۆڵڵا نەبی‌زادە، هاووڵاتی خەڵکی گوندی «چیانە» سەر بە شاری پیرانشار، لەلایەن هێزەکانی ئێران ەوە دەست بەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی بانەمەڕی ١٤٠٥، هێزەکانی ڕژیم لە کاتژمێرە سەرەتایی یەکانی بەیانی دا هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی عەبدۆڵڵا نەبی‌زادە و بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بڕیارێکی دادوەری و بە پەنابردنە بەر تووندوتیژی، دەست بەسەریان کردووە و پاشان بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.