سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیری بەرگری تورکیا کۆبووەوە

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیری بەرگری تورکیا کۆبووەوە

PeyamaKurd - سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیری بەرگری تورکیا کۆبووەوە

شەممە 5/9 ، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری ئیستانبووڵ، لەگەڵ یاشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

هەردوولا جەختیان لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و کۆتایی هێنان بە گرژییەکانی ناوچەکە کردەوە.