PeyamaKurd - سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبى ئەهلى حەق کۆبووەوە
لە بەغدا، سێشەممە 2026/5/5، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ قەیس ئه‌لخەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبى ئەهلى حەق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی سیاسی ووڵات، پرۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی فیدراڵی، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه و لێكه‌وته و كاریگه‌رییه‌كانى به‌سه‌ر عێراقه‌وه، تاوتوێ کران.
هەردوولا جەختیان لە گرینگی لێكگه‌یشتنى هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و بەردەوامیی هاوكاری نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی ووڵات و ته‌واوى پێكهاته‌كانیدا.