سەرۆکی هەرێمی کوردستان پشتگیرى له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوو پارێزگاى هه‌ولێر و به‌غدا کرد

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پشتگیرى له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوو پارێزگاى هه‌ولێر و به‌غدا کرد

PeyamaKurd - سەرۆکی هەرێمی کوردستان پشتگیرى له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوو پارێزگاى هه‌ولێر و به‌غدا کرد

چوارشەممە 2026/6/17، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەندازیار عەتوان ئەلعەتوان، پارێزگاری بەغدا و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارێكدا جەخت لە گرینگی بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان هەولێر و بەغدا وەک دوو ناوەندی سەرەکی عێراق کرایەوە، بەتایبەتی لە بوارەکانی خزمەتگوزاری، گەشەپێدان و شارەوانیدا لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتییان.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پشتگیری هەرێمی کوردستانی بۆ قووڵ کردنەوەی هاوکاری و هاوبەشی نێوان هەردوو پارێزگای هەولێر و بەغدا لە بوارە جیاجیاکان دا دووپات کردەوە، هەروەها سوودوەرگرتنى لە ئەزموونە سەرکەوتووەکانی یەکتر بۆ خزمه‌ت كردنى باشترى هه‌ردوو پارێزگاكه‌، به‌ پێوست زانى.

گرینگی بەردەوامی پەیوەندی و هاوکاری بۆ به‌ره‌وپێش بردنى پرۆسەی ئاوەدان کردنەوە و گەشەپێدان لە هەردوو شارەکەدا، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو کە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئامادەی بوو.