ئینستاگرام تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکات

ئینستاگرام تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکات

لە هەوڵێکدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەراسانکردن لە سەرانسەری پلاتفۆرمەکەیدا، ئینستاگرام "سنوورەکانـ"ـی فراوانتر کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەرانساکردنی بەکارهێنەران لەلایەن ئەو کەسانەوە کە نایانناسن.

پلاتفۆرمەکە لەبری ئەوەی ناوەڕۆک لە فۆڵۆوەرە نوێیەکان یان ئەو کەسانەی فۆڵۆوت ناکەن بشارێتەوە، وایکردووە جگە لە بەکارهێنەرانی ناو لیستی هاوڕێ نزیکەکانت، نامەکانی هەموو کەسێکت بۆ بێدەنگ بکات

کۆمپانیاکە لە سەرەتادا تایبەتمەندی "لمتسـ"ـی وەک تایبەتمەندییەکی تاقیکردنەوە لە ساڵی ٢٠٢١ـدا خستە بازاڕەوە، دوای ئەوەی یاریزانانی تۆپی پێی ئینگلیزی بوکایۆ ساکا و مارکوس راشفۆرد و جادۆن سانچۆ بە شێوەی ئۆنلاین هەراسان کران، دوای دۆڕانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە ئیتاڵیا لە یاری کۆتایی یۆرۆی ٢٠٢٠.

دوای ئەوە وای لێ هات هەمووان بتوانن ئەو تایبەتمەندییە بەکاربهێنن ئەگەر تووشی نامە و کۆمێنتی نەخوازراو ببن لەلایەن هەراسانکەران و بەکارهێنەرانی ترەوە.

ئینستاگرام دەڵێت ئامانجی پاراستنی خەڵکە لە قسەی ناشرین و هەراسانکردن، کاتێک ئەم تایبەتمەندییە کارا دەکەیت، جگە لە هاوڕێ نزیکەکان، نامە و تاگ و مێنشنی کەسانی دیکە نابینیت.

ئەو بەکارهێنەرانەی کە لە لیستی هاوڕێ نزیکەکانتدا نین، هێشتا دەتوانن کارلێک لەگەڵ پۆستەکانتدا بکەن، بەڵام تۆ نایبینیت.

هەروەها ئەم ئەکاونتانە نازانن کە ناوەڕۆکەکەیان شاردراوەتەوە. هەروەها دەتوانیت هەڵبژێریت بۆ بینین یان پشتگوێخستنی سەرنجە سنووردارەکان و نامە راستەوخۆکان. ئینستاگرام رێگەت پێدەدات بۆ ماوەی چوار هەفتە لە یەک کاتدا ئەکاونتەکان سنووردار بکەیت، هەروەها دەتوانیت درێژی بکەیتەوە.

دەتوانیت سنوورەکان چالاک بکەیت بە کرتەکردن لەسەر ئەکاونتەکەت، هەڵبژاردنی مینیو لە گۆشەی سەرەوەی لای راستی شاشەکە و هەڵبژاردنی کارلێکە سنووردارەکان.

هەروەها ئینستاگرام پشت بە تایبەتمەندی سنووردارکردن دەبەستێت، کە ئێستا رێگەت پێدەدات رێگری بکەیت لە بەکارهێنەران بۆ تاگکردن یان مێنشنکردنت، ئەمە جگە لەوەی کۆمێنتەکانیان دەشارێتەوە.

ئەم تایبەتمەندییە فراوانکراوانە لە کاتێکدایە کە پلاتفۆرمەکە رووبەڕووی لێکۆڵینەوەی زیاتر دەبێتەوە لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە سەبارەت بە سەلامەتی بەکارهێنەرە گەنجەکانی "هەرزەکاران".