پەیامی کورد ... ئیسرائیل یەکێک لە ڕابەرانی بزووتنەوەی حەماس دەست بەسەر دەکات
هێزەکانی ئیسرائیل دوێنی هەینی " حەسەن یووسف " ی ٦٦ ساڵان یەکێک لە فەرماندەکانی بزووتنەوەی حەماس یان لە دوای هەڵکووتان بۆ سەر ماڵەکەی لە شاری " بیتۆنیا " لە نزیکی شاری ڕامەڵڵا دەست بەسەر کردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک گرووپێکی سەربازی گەورە لە بنکەی سەربازی " عفر " هێرشیان کردووە سەر ئەم شارە و لەگەل ئەمەش دا حەسەن یووسف یان دەست بە سەر کردووە و ئەویان بۆ بنکەیەکی سەربازی گواستووەتەوە .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئیسرائیل لە مانگی جووڵای ڕابردوودا ئەم فەرماندەیەیان دوای دەست بەسەر کردنی بۆ ماوی ١٥ مانگ ئازاد کردبوو .
حەسەن یووسف بۆ ماوەی ٢١ ساڵ لە بەندیخانەکانی ئیسرائیل کاتی بە سەر بردووە کە زیاترینیان لە دەست بەسەربوونی ئیداری بووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە