دەستگیر کرانی چوار ساختەکاری دراو لە ڕاپەڕین

دەستگیر کرانی چوار ساختەکاری دراو لە ڕاپەڕین

پەیامی کورد … دەستگیر کرانی چوار ساختەکاری دراو لە ڕاپەڕین

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین دەستگیركردنی ٤ كەسی راگەیاند كە دراوی ساختەیان پێبوە و هەوڵیانداوە لە بازاڕەكاندا ساغی بكەنەوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین بڵاویكردوەتەوە: لەدرێژەی كاروچالاكیە بەردەوامەكانی هێزەكانی و دوای وەرگرتنی زانیاری دروست هێزەكانیان لەبنكەی ئاسایشی ژاراوە بەهاوكاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی پشدەر توانرا باندێكی چوار كەسی سپی كردنەوەی دۆلاری ئەمریكی دەستگیر بكەن.

 

رونیشكراوەتەوە: باندەكە بڕی هەزار و  ٢٠٠ دۆلاری ئەمریكی ساختەیان پێ بوەو ویستویانە لەبازاڕەكاندا ساغی بكەنەوە.

 

ئاسایشی راپەڕین باسی لەوەشكردوە: لەلایەن دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی پشدەر بەپێی ماددەی ٢٨١ لە یاسای سزادانی عێراقی تۆمەتباران راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە