پەیامی کورد ... چوار ڕۆژنامەنووسی کورد لە باکووری کوردستان دەستبەسەر کران
هێزەکانى ئەمنییەکانی تورکیا لەپارێزگاى وانى باکوورى کوردستان چوار رۆژنامەنووسی کوردیان دەستبەسەر کردووە.
ئاژانسى هەواڵى میزۆپۆتامیا ڕایگەیاندووە کە، لەپارێزگاى وان لەباکوورى کوردستان پۆلیسى تورکیا هەڵیانکوتاوەتە سەرنوسینەگەى ئاژانسەکە و ماڵى ژمارەیەک رۆژنامەنووس کە لەگەڵ ئەو ئاژانسە کار دەکەن.
بەپێى هەواڵەکەى ئاژانسى میزۆپۆنامیا لەو هەڵمەتەى پۆلیسیدا چوار رۆژنامەنووس بەناوەکانى عەدنان بیلەن، جەمیل ئوغور، شەهریبان ئابی و نازان سالا دەستگیرکراون.
جێگای ئاماژەیە ک عەدنان بیلەن کەلەنێو دەستبەسەر کراواندایە، حەوتووی ڕابردوو چەند بەڵگەنامەیەکى لەسەر دۆسیەى هەڵدانەخوارەوەى دوو هاوڵاتى کورد لەهێلى کۆپتەرەوە بۆ ڕاى گشتى ئاشکرا کردبوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە