فەرقەد عەساوی لە كارەكەی خۆی بەردەوام دەبێت

فەرقەد عەساوی لە كارەكەی خۆی بەردەوام دەبێت

دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، وێنەی ئەو ئەفسەرە عێراقییە بڵاوکرایەوە کە گوایە لە فرۆکەخانەی هەولێر دەست بەکار دەبێت و کارە ئەمنییەکانی فرۆکەخانە بەڕێوەببات، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دیوانییە روونكردنەوەیەەكی بڵاو كردەوە و سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە.

 

ژماره‌یه‌ك میدیا و ماڵپه‌ڕی عێراقی ناوو وێنه‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ عێراقیییه‌ بڵاوکردەوە کە لە فرۆکەخانەی هەولێر دەست بەکار دەبێت و کارە ئەمنییەکانی فرۆکەخانە بەڕێوەببات، ئه‌و ئەفسەرە عێراقییە ناوی (عەمید فەرقەد عەساوی)ه‌و بەڕێوەبەری پۆلیسی دیوانییە بووە، بەڵام ئەمرۆ پێنج شەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دیوانییە روونكردنەوەیەەكی بڵاو كردەوە و سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە، ئەوەی دوپاتكردەوە كە هیچ بڕیارێكی ئاوا لە ئارادا نییە و (عەمید فەرقەد عەساوی) لە كارەكەی خۆی بەردەوامە.

سێشەممەی رابردوو حەیدەر عەبادی فەرمانیکرد بە کردنەوەی فرۆکەخانەکانی هەولێڕ و سلێمانی و رایگەیاند: هەرێم رازیبووە سەرجەم دەسەڵاتەکانی ئەو دوو فرۆکەخانەیە بخاتە ژێر دەستی حکومەتی ناوەند.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە