پووتی بە دوای ئاگربەستی نێوان ئێران و عەرەبستان ەوەیە

پووتی بە دوای ئاگربەستی نێوان ئێران و عەرەبستان ەوەیە

پەیامی کورد ...  شک و گۆمانگەلێک سەبارەت بە ئاگربەستی ئێران و عەرەبستان ، لەگەڵ ئاگربەس لە پەیوەندییەکانی سووریا و عەرەبستان دا بوونی هەیە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، سلام العبیدی لە المیادین ، نووسی : لەگەڵ تەواوی ئەو هەموو بەربەست درووست کردنانە کە لە سەر ڕێگای چارەسەری ئالۆزییەکانی سووریا بوو ، بەڵام لە کۆتاییدا " قیتاری سووری وێستگەی شەڕی بە جێ هێشت و گەیشتە وێستگەی ئاشتی ". لەم نێوەندە دا ڕووسیا بۆ چارەسەری دۆسیەی پەنابەران و مۆهاجیران و چاکسازی و دووبارە درووست کردنەوەی سووریا ، هەوڵێکی زۆری دا .

جگە لەمانە ، دەرگا بۆ نۆرماڵکردنی دەرەوەی سووریا ، کراوەتەوە و سەفەرگەلی دەروەیی هەروەها نێردراوانی سەرۆککۆماری ڕووسیا بۆ پایتەختی ووڵاتانی جۆراوجۆر و پەیوەندی ڕاستەوخۆی ئەوان لەگەڵ ڕابەرانی دەوڵەتان ، لە حاڵی گەیشتن بە ئامانجە ، هەروەها کە وەزیری دەرەوەی تورکیا ، بە ئەگەری هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی سووریاوە ، لە ئەگەری سەرکەوتنی بەشار ئەسەد لە هەڵبژاردنێکی دیموکراتیک ، ڕاگەیاندووە . گرینگتریش ئەوەی کە ئەم داوەتەی تورکیا ، لە دۆحە ، پایتەختی قەتەر ڕاگەێندراوە .

هەر لەمبارەوە ، شک و گۆمانەگەلێک سەبارەت بە ئاگربەستی ئێران و عەرەبستان ، لەگەڵ ئاگربەست لە پەیوەندی سووریا و عەرەبستان ، بوونی هەیە و ئەم دووانە ، بە پشتی پەردەی هەوڵەکانی ڕووسیا لەم دوو بابەتەوە دەبەسترێتەوە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە