سەركردەیەكی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند، یەكێتی ئامادەكاری باشی بۆ هەڵبژاردنەكان كردووە و چاوەڕێی ئەوە دەكەین، جەماوەرەكەمان بۆ ئەم هەڵبژاردنە بە پەرۆشەوە دەنگ بە حزبەكەی مام جەلال بدەن.
مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕایگەیاند: "یەكێتیی بانگەشەیەكی گەرمی دەست پێكردووە و لە زۆربەی شار و شارۆچكەكانی كوردستان، بانگەشەیەكی گەرمی ئەنجام داوە، بۆیە چاوەڕێی ئەوە دەكەین، یەكێتی لەم هەڵبژاردنەدا ڕێژەی كورسییەكانی زیاد بكات".
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی یەکێتی گوتیشی: "یەكێتی حزبێكی تێكۆشەرە و بنەماڵەی سەربەرزی شەهید ئەو حزبەیان بیر ناچێتەوە و هەموان لە ڕۆژی دەنگداندا بەگوڕ و تینێكی بەهێزەوە دەنگ بە لیستی ژمارە 162ی یەكێتی نیشتمانی دەدەن".
مستەفا چاوڕەش، ئاماژەی بەوەش دا: "چەند حزبێكی هەڵتۆقیو كە تازە درووست بوون ناتوانن كێبڕكێ لەگەڵ یەكێتی بكەن، یان بیانەوێ دەنگەكانی یەكێتی بەلای خۆیدا ڕابكێشن، دواجار ئەگەر ئەوان كارێكی لەو شێوەیە بكەن، بۆ دوای هەڵبژاردنەكان ڕووبەڕەوی شكستێكی گەورە دەبنەوە، بۆیە ئەو حزبە هەڵتۆقیوانە دەنگەكانی یەكێتی یان بۆ نابرێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە