پەیامی کورد... لاوكبێژێكی بهناوبانگی كورد له بومهلهرزهكهدا گیانی له دهستداوه
تەرمی لاوکبێژ مەهمەت تانریڤەردی و ئەندامانی خانەوادەکەی لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەک لە ئامهد کە لە ئاکامی بوومەلەرزەکە داڕووخا، دەرهێندرانەوە.
تەرمی هەریەک لە مەهمەت تانریڤەردی (٧٧ ساڵ)، سەروەتی هاوسەری و منداڵەکانی کە نەریمان، ئایفەر و یونسن لەژێر داروپەردووی نهۆمی سەرەوەی باڵەخانەی بنکەی کاری گالێریا لە ناوچەی یەنیشەهیر لە ئامهد لەلایەن تیمە پەیوەندیدارەکانەوە دەرهێندرانەوە.
بەهۆی شارەزایی و لێهاتوویی مەهمەت تانریڤەردی لە هونەری لاوکبێژی و گواستنەوەی ئەم هونەرە بۆ نەوەی داهاتوو، لەلایەن وەزارەتی کولتوور و گەشتیاریی توركیاوهە ناوی خرابووە "گوێزەرەوەی میراتی کولتووریی".
مەهمەت تانریڤەردی کە لە رێگای لاوکبێژییەوە کولتووری هەزاران ساڵەی دەهێنایە سەر زمان لە "ماڵی لاوکبێژان" کە لەلایەن گەورەشارەوانیی ئامهدەوە کراوەتەوە، یەکێک بوو لە و ١٣ لاوکبێژەی ئامهد کە "گوێزەرەوەی میراتی کولتووریی"ن.
ناوبراو لە رابردوودا، گوند بە گوند دەگەڕا و لاوکی دەوت، بەڵام لەم چەند ساڵەی دواییدا لە "ماڵی لاوکبێژان" بەردەوامی بە کارە هونەرییەکانی دەدا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە