ئایا کوپێکی قاوەی باش دەتوانێت ڕۆژێکی خراپ بگۆڕێت؟
پەیامی کورد ... ئایا کوپێکی قاوەی باش دەتوانێت ڕۆژێکی خراپ بگۆڕێت؟
زیاتر لە نیوەی ئەمریکییەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە کوپێکی قاوەی باش هێزی ئەوەی هەیە تەنانەت خراپترین ڕۆژەکانیش بکاتە ڕۆژانی باش.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست، لە ڕاپرسییەکدا کە لەسەر دوو هەزار ئەمریکی ئەنجامدراوە کە ڕۆژانە قاوە دەخۆنەوە، دەرکەوتووە 31% پێیان وایە ئەگەر قاوەی بەیانیان باش نەبێت، ڕەنگە هەموو ڕۆژەکەیان تێک بچێت. هەندێک لەو کەسانە هێندە گرینگی بە قاوەکەیان دەدەن و پشتی پێدەبەستن کە توانای ئەوەیان هەیە هەڵەی وەرگرتنی داواکارییەکەیان بە تام یان دەرکەوتنی قاوەکە بناسنەوە.
ئەم بابەتە 54856 جار خوێندراوەتەوە