ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ڕووسیا بۆ ئازادکردنی ئەو سەربازانەی چاد کە لەلایەن میلیشیاکانەوە گیراون
پەیامی کورد ... ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ڕووسیا بۆ ئازادکردنی ئەو سەربازانەی چاد کە لەلایەن میلیشیاکانەوە گیراون
لە ئەفریقای ناوەڕاست، سوپای ڕووسیا بەشداری ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی لەگەڵ سوپای چاد کرد بۆ ئازادکردنی بەشێک لە هێزەکانی ئەو وڵاتە کە لەلایەن میلیشیاکانی گرووپە چەکدارە نایاساییەکانەوە گیرابوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سپۆتنیک، 9 مانگ لەمەوبەر، لەکاتی داماڵینی مین لە فڕۆکەخانەیەک لە ناوچەی تەبەستی (چاد)، چەکدارە ئیسلامییەکان 21 هێزی چەکداری چادیان گرت و لە کەمپێکی تیرۆریستیدا لە هەلومەرجێکی نامرۆڤانەدا ڕایانگرت و ئەشکەنجەیان پێداون.
دوای ئەوەی ئۆپراسیۆنی ڕزگاریکردنەکە سەرکەوتوو بوو، سەرەتا سەرجەم زیندانییەکان گواسترانەوە بۆ بنکەیەکی کاتی، لەوێ پزیشکانی ڕووسی هاوکاری پێویستیان بۆ دابینکردن. پاشان لەژێر کۆنترۆڵ و یاوەریکردنی کارمەندانی سەربازی ڕووسیادا، ئەم دیلانە بۆ زێدی خۆیان گوازرانەوە.
دوابەدوای ئەنجامی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی دیلەکانی جەنگ، وەزیری بەرگری کۆماری چاد سوپاسی ڕووسیای کرد و ووتی: ئەم ووڵاتە هەمیشە هاوبەشێکی متمانەپێکراوی وڵاتانی ئەفریقا بووە، بە پێچەوانەی فەرەنسا و بەریتانیا و ئەمریکاوە کە تەنها سوودمەند بوون لە ئەفریقییەکانەوە."
لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٤ کۆبوونەوەی فەرمی لە نێوان سەرۆکەکانی ڕووسیا و کۆماری چاد و هەروەها سەرۆکی بەشە سەربازییەکان لە مۆسکۆ بە ئامانجی باشترکردنی کارلێکی نێوان کەرتەکانی نێوان هەردوو ووڵات بەڕێوەچوو.
ئەم بابەتە 43240 جار خوێندراوەتەوە