ئیدارەی بایدن باوەڕی بەوە نییە ئیسرائیل "هێڵی سوور"ی بەزاندبێت.
پەیامی کورد ... ئیدارەی بایدن باوەڕی بەوە نییە ئیسرائیل "هێڵی سوور"ی بەزاندبێت.
گۆڤاری "پۆلیتیکۆ" دەنووسێت، ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا باوەڕی بەوە نییە کە ئیسرائیل "هێڵی سوور"ی بەزاندبێت بە هێرشکردنە سەر شاری ڕەفعە لە باشووری کەرتی غەززە، کە لە ئەنجامدا لانیکەم 40 پەنابەری فەلەستینی گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، ئەم بڵاوکراوە قسەکانی بەرپرسێکی ئەمریکی هێناوەتەوە کە دەڵێت: ئیدارەی بایدن گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە ئیسرائیل ئەو هێڵە سوورەی بەزاندووە کە دوو مانگ لەمەوبەر جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دانابوو، بە هێرشکردنە سەر ڕەفەح لە کۆتایی هەفتەدا تێپەڕیوە، تێنەپەڕیوە".
بەگوێرەی ڕاپۆرتی پۆلیتیکۆ، ئیدارەی بایدن بە ڕوونی ڕایگەیاندووە کە ئەم هێرشە ئاسمانییە بە "ئیدانەکردنی جیددی" لەلایەن لایەنی ئەمریکییەوە بەرەوڕوو نابێتەوە.
بەرپرسێکی باڵا بە بڵاوکراوەکەی ڕاگەیاندووە، شێوازی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئیسرائیل لە ڕەفەح ، ئەوە دەردەخات کە ئیسرائیل گوێی لە هۆشدارییەکانی ئەمریکا گرتووە بۆ ئەوەی زیاتر "ئامانج و ووردتر" بێت لە ئۆپراسیۆنەکانیدا.
کۆمەڵەی مانگی سووری فەلەستین درەنگانێکی ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە بە هۆی هێرشی هێزی ئاسمانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کامپی پەنابەران لە باکووری ڕۆژئاوای ڕەفەح دەیان کەس کوژراون و بریندار بوون. بەرگری شارستانی فەلەستین بڵاویکردەوە، لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی خێمەیەک لە شاری ڕەفەح، لانیکەم ٤٠ کەس کوژراون و دەیان کەسیش برینداربوون. داواکاری گشتیی سەربازی سوپای ئیسرائیل لێکۆڵینەوەی لەبارەی هێرشە ئاسمانییەکەی شاری ڕەفەحەوە کردۆتەوە، کە کەمپی خێمەیەک بۆ ئاوارەکان لێیە. بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕووداوەکەی بە "ڕووداوێکی دڵتەزێن" ناوبرد.
بەرەبەیانی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئیسرائیل لە کەرتی غەززەوە هێرشێکی مووشەکی بێ وێنەی بەرکەوت. دەزگای ڕاگەیاندنی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە زیاتر لە ٣ هەزار مووشەک تەقێندراون. جگە لەوەش هێزەکانی حەماس دوای هێرشی مووشەکی بەرفراوان چوونە ناو ناوچە سنوورییەکانی باشووری ئیسرائیل.
چەند ڕۆژێک دوای ئەم هێرشە، سوپای ئیسرائیل هەموو شوێنە نیشتەجێبوونەکانی نزیک سنووری غەززەی کۆنترۆڵکرد و هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئامانجەکانی کەرتی غەززە دەستپێکرد. هەروەها ئیسرائیل گەمارۆی تەواوەتی کەرتی غەززەی ڕاگەیاند و دابینکردنی ئاو، خۆراک، کارەبا، دەرمان و سووتەمەنی ڕاگیرا.
پێشتر حەماس ڕایگەیاندبوو کە نزیکەی ٢٠٠ بۆ ٢٥٠ زیندانی لە کەرتی غەززە هەن. بەگوێرەی سەرچاوە فەرمییەکانی ئیسرائیل، ڕەنگە هێشتا نزیکەی 100 ئیسرائیلی لە دیلەکانی حەماس دا هەبن. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندرووستی فەلەستین زیاتر لە ٣٥ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٧٨ هەزار کەسیش برینداربوون و ٧٣%ی قوربانییەکان منداڵ و ژن و بەساڵاچوو بوون. بەپێی ڕاپۆرتی دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل، ژمارەی کوژراوانی ئیسرائیلی گەیشتووەتە زیاتر لە 1200 کەس و بریندارەکانیش گەیشتووەتە 5 هەزار کەس.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا داوای لە لایەنەکان کرد ململانێ سەربازییەکان ڕابگرن. بەپێی هەڵوێستی ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، چارەسەرکردنی قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنها لەسەر بنەمای چارەسەری "دوو دەوڵەت" کە لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەسەندکراوە، کە بریتییە لە درووستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستینی لەسەر بنەمای ساڵی ١٩٦٧ هاوسنوورە لەگەڵ قودس وەک پایتەختەکەی.
ململانێی فەلەستین و ئیسرائیل کە پەیوەندی بە بەرژەوەندییە خاکییەکانی لایەنەکانەوە هەیە، بۆ دەیان ساڵە سەرچاوەی گرژی و ململانێی ناوچەکە بووە. بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕۆڵی کارای یەکیتی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٤٧ دروستکردنی دوو دەوڵەتی ئیسرائیل و فەلەستین بوو، بەڵام تەنها دەوڵەتی ئیسرائیل درووست بوو.
ئەم بابەتە 42663 جار خوێندراوەتەوە