باقری کەنی : چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران لەژێر چاودێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی بەردەوامە
پەیامی کورد ... باقری کەنی : چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران لەژێر چاودێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی بەردەوامە
عەلی باقری کەنی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە وەکالەت ڕایگەیاند کە چالاکییە ناوەکییەکانی ئێران لە چوارچێوەی ڕێوشوێنەکانی ئێران لە ژێر چاوەدێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی بەردەوامە.
بە پێی ڕاپۆرتێک لە تۆڕی میدیایی سپۆتنیک ەوە ، باقری کەنی دوای کۆبوونەوەی شاندی حکوومەتی ئێران بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: ئاڵوگۆڕی پەیامەکانی ئێران و ئەمریکا وەک ڕابردوو بەردەوامە و هیچ پچڕانێک نییە، دانووستانەکان بۆ دراوی بلۆککراو بەردەوامە.
ئەو هەروەها ووتی : جەختی سەرۆک کۆمار لەسەر سیاسەتی دەرەوەی چالاک و ناوەندی سیاسەتی دراوسێ و کارلێکی جیددی لەگەڵ دراوسێکان لە بوارە جیاجیاکانە.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە وەکالەت جەختی کرد: چالاکییە ئەتۆمییەکان لە چوارچێوەی ڕێوشوێنەکانی ڕێژیم لە ژێر چاودێری[ ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی بەردەوامن.
ئەم بابەتە 42687 جار خوێندراوەتەوە