بۆرێل : یەکیتی ئەورووپا دان بە شەرعیەتی مادۆرۆدا نانێت
پەیامی کورد ... بۆرێل : یەکیتی ئەورووپا دان بە شەرعیەتی مادۆرۆدا نانێت
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا ڕایگەیاند، برۆکسل دان بە شەرعیەتی نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزۆئێللادا نانێت. ئاماژەی بەوەشکرد، مادورۆ هێشتا سەرۆکی دیفاکتۆیە، بەڵام ئێمە شەرعیەتی دیموکراسیەکەی قبووڵ ناکەین لەسەر بنەمای ئەنجامی هەڵبژاردنەکان کە ناتوانین پشتڕاستی بکەینەوە.
ڕۆژنامەی یۆرۆنیوز لە دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە برۆکسل، لەسەر قسەکانی جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا بڵاویکردەوە، "ناتوانین دان بە شەرعیەتی مادۆرۆدا بنێین وەک سەرۆکی هەڵبژێردراوی ڤەنزۆئێللا".
ئاماژەی بەوەش کرد، مادورۆ هێشتا سەرۆکی دیفاکتۆیە، بەڵام ئێمە شەرعیەتی دیموکراسیەکەی قبووڵ ناکەین لەسەر بنەمای ئەنجامی هەڵبژاردنەکان کە ناتوانین پشتڕاستی بکەینەوە.
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ڤەنزوێلا لە ٢٨ی تەمووزی ئەمساڵ بەڕێوەچوو. دوای ڕۆژێک ئەنجوومەنی نیشتمانی هەڵبژاردنەکانی ڤەنزۆئێللا مادۆرۆی وەک سەرۆکی هەڵبژێردراوی ڤەنزۆئێللا بۆ خولی ٢٠٢٥-٢٠٣١ ڕاگەیاند.
لە ٢٩ی تەمووزدا ناڕەزایەتی لەسەر ئاستی وڵات دژی مادۆرۆ ڕوویدا، بەڵام هەر زوو حکوومەت دۆخەکەی کۆنترۆڵکرد.
لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، یاسادانەرانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و یەکێتی ئەورووپا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئێدمۆندۆ گۆنزالێز، سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزۆئێلا لە هەڵبژاردنەکانی ئەو ووڵاتەدا سەرکەوتنی بەدەست هێناوە و سوێندیان خواردووە، ئەگەر مادۆرۆ دەست لەکار نەکێشێتەوە، لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکات.
مۆسکۆ ڕایگەیاندووە کە ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزۆئێللا دەبێت شکست لە هەڵبژاردنەکاندا قبووڵ بکات و دیمیتری پیسکۆڤ ووتەبێژی کرێملین هەروەها هۆشداری داوە بە ووڵاتانی سێیەم لە پشتیوانیکردنی هەوڵەکان بۆ تێکدانی سەقامگیری دۆخی ناوخۆی ڤەنزۆئێللا.
ئەم بابەتە 86117 جار خوێندراوەتەوە