بەلەمێکی ٦٠ کەسی پەنابەرانی کوردی ڕۆژهەڵات و باشوور لە ڕێگەی کەشتییەکی گەورەی بازرگانی ئەندۆنێزیایی یەوە لە مردن ڕزگاریان بوو
پەیامی کورد ... بەلەمێکی ٦٠ کەسی پەنابەرانی کوردی ڕۆژهەڵات و باشوور لە ڕێگەی کەشتییەکی گەورەی بازرگانی ئەندۆنێزیایی یەوە لە مردن ڕزگاریان بوو
بە گوێرەی زانیارییەکان دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا بەلەمێکی کۆچبەرانی کوردی ڕۆژهەڵات و باشوور لە ڕێگای تورکیاوە بە نیازی گەیشتنیان بە ئەورووپا بەرەو ئاوەکانی یوونان و ئیتاڵیا بەڕێ دەکەون .
ژمارەی ئەم کۆچبەرانە بە پێی زانیارییەکان ٦٠ کەس بوونە و زۆربەیان خەڵکی شاری سەردەشت و نەڵاس ی سەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها باشووری کوردستان بوونە .
ئەم ڕووداوە لە حاڵێکدا کە بەلەمی پەنابەران بە هۆی بەرکەوتن لەنگەری کەشتییەک کون دەبێت گیانی پەنابەرەکان بە تەواوی دەکەوێتە مەترسییەوە و لە ڕێگای پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە بە کەسێکی خۆبەخش بۆ ڕزگار کردن و بە فریا گەیشتنی پەنابەرانەوە ، پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ پۆلیسی هەر دوو ووڵاتی یوونان و ئیتاڵیاوە دەگیرێت و بابەتەکەیان پێ ڕادەگەێندرێت .
هەر بە پێی ئەم زانیارییانە بە داخەوە دوای بەدواداچوونی پۆلیسی هەر دوو ئەم ووڵاتانە ناتواندرێت بەلەمەکە بدۆزرێتەوە و پۆلیس ناچار دەبێت بە ڕێگای ئامێری دەنگییەوە بە تەواوی کەشتیوانانی دەریایی ڕابگەێنێت کە ئاگاداری دۆزینەوەی ئەم بەلەمە بن ، دوای گەڕان و ئەم ئاگادارییە دەردەکەوێت کە ئەم بەلەمە ماوەی ٨ کاتژمێر لە یوونان و ئیتاڵیاوە دوورن و کەشتییەکی تیجاری گەورەی ئەندۆنێزیایی دەبێتە فریادڕەسی ئەم پەنابەرانەو و بە هەموو هەوڵێکەوە پەنابەرەکان بە سەلامت دەگەێنێتە ووڵاتی یوونان و تەواوی سەرنشینانی ئەم بەلەمە لە مردن ڕزگاریان دەبێت .
هەروەها ڕاگەێندراوە کە هیچ لەم پەنابەرانە دیپۆرت نەکراون و لە دۆخێکی باشی تەندرووستی دان .
ئەم بابەتە 83826 جار خوێندراوەتەوە