بەم چەرەزە بەرەنگاری پەستانی خوێن ببنەوە
پەیامی کورد ... بەم چەرەزە بەرەنگاری پەستانی خوێن ببنەوە
فەندوق دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی A، B1، B2، C و ڤیتامین E لەگەڵ کانزاکانی وەک کالیسیۆم، فسفۆر، ئاسن، گۆگرد، مەگنیسیۆم، زینک و پۆتاسیۆم.
ترشی ئۆلیک کە لە زەیتی فندقدا هەیە ڕێگری دەکات لە زیادبوونی کۆلیسترۆڵی خوێن، هەروەها کاریگەرە لە ڕێکخستنی شەکری خوێن و ئەپۆپڕۆتینی A-1 لەخۆدەگرێت کە ڕۆڵی هەیە لە ڕێگریکردن لە ڕوودانی نەخۆشیەکانی خوێنبەرەکان و ڕێگری دەکات لە زیادبوونی ئەپۆپڕۆتینی بی کە زیان بەخشە بۆ جەستە.
خواردنی فەندوق نزیکەی 46 میلیگرام مەگنیسیۆم بە جەستە دەبەخشێت، ئەمەش پەیوەندی بە دابەزینی پەستانی خوێن و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە هەیە.
ئەم بابەتە 84707 جار خوێندراوەتەوە