ترامپ : ئەگەر بدۆڕێم، جارێکی تر نابمەوە کاندید
پەیامی کورد ... ترامپ : ئەگەر بدۆڕێم، جارێکی تر نابمەوە کاندید
سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەگەر لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا دۆڕان، ئەوە جارێکی دیکە لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی ٢٠٢٨دا خۆی کاندید ناکاتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، "دۆناڵد ترامپ"، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ١٥ی ئەم مانگە لەم ووڵاتە، لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا پشت ڕاستی کردەوە کە ئەگەر بە کامالا هاریس ڕکابەرەکەی لە دیموکراتەکان بدۆڕێت، ئەوە بەدوایدا دەگەڕێت دووبارە کاندیدکردنەوە بۆ هەڵبژاردن نابێت.
ترامپ، لە ووڵامی ئەو پرسیارەدا کە ئەگەر لەم کێبڕکێیەدا سەرکەوتوو نەبێت، ئایا لە چوار ساڵی داهاتوودا بیر لە دەستپێکردنی هەڵمەتێکی دیکە دەکاتەوە؟ ووتی: نەخێر من ئەمە ناکەم. پێم وایە ئەوە ناکەم. زیاتر جەختی لەوە کردەوە کە گەشبینە بە سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٤.
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ڕایگەیاند : پێم وایە بە شێوەیەکی ئومێدبەخش کە سەرکەوتوو دەبین.
دۆناڵد ترامپ ڕەتیکردەوە بەشداری لە دیبەیتی دژی هاریس بکات، دوای ئەوەی کەناڵی سی ئێن ئێن ڕایگەیاند کە دیموکراتەکان بانگهێشتی دیبەیتێکی دیکەی هەڵبژاردنیان لە ٢٣ی تشرینی یەکەم دا قبووڵ کردووە.
ناوبراو لە گردبوونەوەیەکدا لە شاری ویلمێنگتۆن لە ویلایەتی کارۆلینای باکوور بە لایەنگرانی ووت: کێشەی مشتومڕێکی دیکە ئەوەیە کە زۆر درەنگ بووە. ترامپ پێشتر یەکەم و ڕەنگە تاکە دیبەیتی خۆی لەگەڵ هاریس کە لە 10ی ئەیلولدا بەڕێوەچوو، بە "ناپاک و بە تەواوی ساختەکاری" ناوبردبوو.
کاندیدی کۆمارییەکان ئاماژەی بەوەدا کە هاریس تەنها دەیەوێت دووبارە مشتومڕ بکرێتەوە چوونکە دۆڕا. جەختیشی لەوە کردەوە کە تەنیا یەک دیبەیتی ڕووبەڕووی دیکە لەبەرچاو دەگرێت کە لەلایەن "تۆڕێکی دادپەروەرانە"ەوە میوانداری دەکرێت.
لە ساڵی ٢٠١٦ ترامپ بە شکست پێهێنانی هیلاری کلینتۆن هەڵبژێردرا و چووە کۆشکی سپی. پاشان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٠دا بە بایدن دۆڕا و لەو کاتەوە پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە هەڵبژاردنەکە ساختەکاری کراوە.
بەپێی یاساکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کەسێک ناتوانێت بۆ زیاتر لە ٢ خول سەرۆکی ئەم ووڵاتە بێت.
ئەم بابەتە 51877 جار خوێندراوەتەوە