ترامپ لە کۆنفرانسی بیتکۆین : ئەمریکا دەکەم بە پایتەختی کریپتۆی جیهان
پەیامی کورد ... ترامپ لە کۆنفرانسی بیتکۆین : ئەمریکا دەکەم بە پایتەختی کریپتۆی جیهان
"دۆناڵد ترەمپ" کاندیدی سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆنفرانسی "بیتکۆین ٢٠٢٤"دا دەرکەوت و پلانەکانی خۆی بۆ وەرگرتنی دراوی دیجیتاڵی خستەڕوو ئەگەر بگاتە کورسی سەرۆکایەتی ئەمریکا.
لە ووتارەکەیدا بۆ هەوادارانی کریپتۆ، ترامپ ڕایگەیاند کە دەیەوێت ئەمریکا بکاتە "زلهێزێکی بیتکۆین" لەژێر سەرکردایەتی خۆیدا.
لە ووتارەکەیدا لە کۆنفرانسی بیتکۆین، ترامپ بەڵێنیدا ئەمریکا بکاتە "پایتەختی کریپتۆی هەسارەکە" و "یەدەگی ستراتیژی" بۆ بیتکۆین درووست بکات بە بەکارهێنانی ئەو دراوەی کە پێشتر لەلایەن حکوومەتەوە لەبەردەستدایە. هەروەها کاندیدی کۆمارییەکانی ئەمریکا بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ئەمریکا لە داهاتوودا لە پێش چین ەوە بێت سەبارەت بە بیتکۆین.
ئەم بابەتە 14710 جار خوێندراوەتەوە