ترامپ : نیگەرانی ئەمنییەتی بنەماڵەکەمم

پەیامی کورد   ...   ترامپ : نیگەرانی ئەمنییەتی بنەماڵەکەمم

سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لە دوو مانگی ڕابردوودا دووجار تیرۆرکرا، نیگەرانی ژیانی ئەندامانی خێزانەکەیە.

ئەمانە لێدوانە نوێیەکانی کاندیدی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٤ لە وەڵامی پلانی تیرۆرکردنیدا، واتی : من بە شێوەیەکی ئاسایی باسی ئەم بابەتە ناکەم، بەڵام ڕاستە کە ناتوانم خۆم لە خەمی خێزانەکەم بپارێزم.

ترەمپ کە لە دوو مانگی ڕابردوودا دوو جار تیرۆر کراوە، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵی "فۆکس نیوز"ی ئەمریکی ڕایگەیاندووە کە نیگەرانە لە ژیانی ئەندامانی خێزانەکەی.

یەکەمین هەوڵی تیرۆرکردنی ترامپ لە کاتی گردبوونەوەی هەڵبژاردنەکانیدا بوو لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا لە ١٣ی تەمموز (٢٣ی تەمموز)، کاتێک گوللەیەک لە گوێی درا و یەکێک لە کەسانی ئامادەبووی گردبوونەوەکە گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

دەزگای نهێنی ئەمریکا ئاشکرای کرد، تەقەیان لە تۆمەتبارەکە کردووە و کوشتووە، کە نزیکەی 100 مەتر لە ووتارەکەی ترامپ ەوە لەسەربانی باڵەخانەیەکی پیشەسازی خۆی حەشاردابوو.

دووەم هەوڵی تیرۆرکردنی ترامپ لە ١٥ی ئەیلول (٢٥ی ئەیلول) لە یانەی گۆڵف لە ویلایەتی فلۆریدا ئەنجامدرا و دەزگای نهێنی ئەمریکا تەقەی لە چەکدارەکە کرد کە خۆی لە ناو دارستانەکاندا حەشاردابوو و دواجار دەستگیری کرد.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ووڵاتێکە تیئۆرییەکانی پیلانگێڕی زۆر بە خێرایی بڵاودەکرێنەوە و قبووڵ دەکرێن. ئێستاش هەندێک پێیان وایە کە ترامپ خۆی پلانی ئەم هەوڵە تیرۆرکردنەی داڕشتووە و کەس ناتوانێت بۆچوونەکەی بگۆڕێت.

لە لایەکی ترەوە لایەنگرانی ترامپ دەڵێن لەم ڕووداوانەدا هیچ کەسێک بە تەنیا بەرپرسیار نییە لە تەقەکردنەکە و لە پشت دەمانچەی تەقەکەرەکەش دەزگای هەواڵگری و هێزەکانی پۆلیس و دەستەکانی پشت پەردەکەن کە ئەمریکا بەڕێوەدەبەن.

هەردوو کوتلە سیاسییەکە نوێنەری لایەنی بەرامبەریان بە شەیتانێک ناساند کە ئەگەر دووبارە هەڵبژێردرێتەوە ووڵات وێران دەکات.

هەر فراکسیۆنێک لایەنی بەرامبەری وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر بوونی وڵات ناساند و ئێستا تیرۆرکردنی شکستخواردووی ترەمپ هێندەی تر سووتەمەنی ئەو دابەشبوونانە دەدات.


ئەم بابەتە 53385 جار خوێندراوەتەوە