جاڵجاڵۆکەی زەبەلاحی مەریخ لەسەر زەوی بینران !
پەیامی کورد ... جاڵجاڵۆکەی زەبەلاحی مەریخ لەسەر زەوی بینران !
لە گەڕان بەدوای بۆشایی ئاسماندا، ھاوشێوەکردن یان پاریدۆلیا دیاردەیەکی باو و ئاساییە، بەتایبەتی کاتێک پێی مەریخ بەشدارە و جاڵجاڵۆکەکانی مەریخ یەکێکە لە سەرنجڕاکێش ترین نموونەکانی ھاوشێوەکردن کە لەم دوایی یانەدا لەسەر زەوی بنیات نراوەتەوە.
خۆشبەختانە ئەوانە جاڵجاڵۆکەی زەبەلاح نین و ئێستا نزیکە بزانین کە ئەوانە چۆن بەدی هاتوون . لە تیئۆری سەرەکیدا دەرکەوتنی ئەم فۆرمانە دەگەڕێتەوە بۆ گەرمبوون و ساردبوونەوەی ڕووی هەسارەکە و گۆڕانی شێوەی چینە سەهۆڵییەکان لەگەڵ گۆڕانی وەرزەکان.
هەرچەندە ئەم تیۆرییە نزیکە لە قبووڵکردن، بەڵام توێژەرانی ناسا هەوڵیاندا ئەم شێوەیانە لەسەر زەوی درووست بکەنەوە بۆ ئەوەی بزانن ئایا ئەم شێوەیانە هێشتا لەسەر مەریخ دروست بوون یان پاشماوەی ڕابردوویەکی دوورن.
ئەم بابەتە 53413 جار خوێندراوەتەوە