خەرجی لە ڕادەبەدەری بەناوبانگترین زاوای جیهان؛ دیارییەک بە بڕی ١٣ ملیار تۆمان بۆ هاوڕێیەکانی
پەیامی کورد ... خەرجی لە ڕادەبەدەری بەناوبانگترین زاوای جیهان؛ دیارییەک بە بڕی ١٣ ملیار تۆمان بۆ هاوڕێیەکانی
حەز و ئارەزووی ئەنانت ئەمبانی بۆ کاتژمێری گرانبەها لە کەس شاراوە نییە، کاتژمێرێک کە چاوی تەنانەت دەوڵەمەندترین پیاوەکانی جیهانیشی گرت. بۆیە سەیر نییە کە بەناوبانگترین زاوای ساڵ کاتژمێری گرانبەهای تایبەت بە هاوڕێیەکانی بە دیاری بەخشی.
ئەو دیاریانەی کە ئەم زاوا دەوڵەمەندە هێندییە بە هاوڕێیەکانی بەخشیوە، بەشێکی دیکەیە لەو خەرجییە چەند ملیۆن دۆلارییەی کە لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیدا خەرج دەکات. ئەم کاتژمێرانە لە زێڕی 18 قیرات بە نرخی 2 کرۆر ڕوپیە دروستکراون کە نزیکەی 240 هەزار دۆلارە (زیاتر لە 13 ملیار تۆمان).
ئەم ئاهەنگی هاوسەرگیرییە زیاتر لە ٦٠٠ ملیۆن دۆلاری تێچووە.
ئەم بابەتە 19461 جار خوێندراوەتەوە